گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنى باڵای ڕۆحانی ئێزدییەکان بڕیاری دا لە چارەنوسی منداڵانی ژنانی ڕزگاربوو

2019.04.26 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى باڵای ڕۆحانی ئێزدییەکان بڕیاری دا لە چارەنوسی منداڵانی ژنانی ڕزگاربوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

ئەنجومەنى باڵای ڕۆحانی ئێزدییەکان بڕیاری دا بە قبوڵکردن و وەرگرتنى سەرجەم کچان و ژنانی ڕزگاربوو بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەى لەدەرەوەى خواستى خۆیان بەسەریان هاتووە کە مەبەست ئەو منداڵانەیە کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسی چەکدارانى داعش لەدایکبوون.

ئەنجومەنى باڵای ڕۆحانی ئێزدییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەى ڕابردوودا پرسیاری زۆر کراوە لەبارەى کچان و ژنانی ئێزدی ڕزگاربوو و منداڵەکانیان، بۆیە ئەنجومەنەکە بڕیاری داوە بە قبوڵکردنی خۆیان و ئەوەشی کە بەسەریان هاتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، شاندێکى باڵای ئەنجومەنەکە ڕەوانەى سوریا دەکرێت بە مەبەستى گەڕان و دۆزینەوەی کچان و ژنانی تری فڕێنراوی دەشتى داعش.

.

ڕاشیگەیاندووە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیا دەکەینەوە کە زۆر شانازی و مرۆڤدۆستی و شافافییەت مامەڵە لەگەڵ ڕزگاربووانى دەستى داعش دەکەن.

ئەنجومەنەکە داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە لەڕێگەى پڕۆگرامەکانیانەوە هاوکاریی ڕزگاربووان بکەن و هەر دوای بڕیارەکەش، نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی ئێزدییەکانى کرد بۆ ئەو "هەنگاوە مێژووییە".