گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک زانیارى لەبارەى بودجەى ساڵى داهاتوو ئاشکرادەکات: بەبێ دامەزراندن و وەبەرهێنان

2020.09.12 - 14:09
پەرلەمانتارێک زانیارى لەبارەى بودجەى ساڵى داهاتوو ئاشکرادەکات: بەبێ دامەزراندن و وەبەرهێنان

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بودجەى ساڵى داهاتوو بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان دەبێت و هیچ پلەیەکى وەزیفى نوێ و پڕۆسەى وەبەرهێنان لەخۆناگرێت.

 

ئەحمەد مەزهەر جبورى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بودجەى 2020 بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان بووە و دوور بووە لە وەبەرهێنان بەشێوەى ڕاستەوخۆ، حکومەت ئەو قەرزە 15 ترلیۆن دینارەى کردوویەتى تەنها بۆ موچەیە".

 

وتیشى، "تەنانەت بودجەى ساڵى داهاتووش مادەى تێدایە بۆ قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى بۆ دابینکردنى موچە و ئەویش دورە لەچوارچێوەى وەبەرهێنان و دامەزراندن".

 

جبورى رونیکردووەتەوە، وەزیرى دارایی لەکاتى میوانداریکردنى لەلایەن لیژنەکەیانەوە لەبارەى دامەزراندنەوە وەڵامى داونەتەوە کە ئیرادەیەکى بەهێز هەیە لەو بارەیەوە لەلایەن وەزارەتەوە.

 

ئاشکراشیکرد، سەرجەم دامەزراندنەکان لەلایەن وەزارەتەوە رەتدەکرێنەوە بەهۆى نەبوونى پارەى پێویستەوە "بودجەى ساڵى داهاتوو پارەى تێدا تەرخاندەکرێت بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان نەک پڕۆژەى نوێ".