گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردەی هەرێم کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ڕاگەیاند

2020.09.12 - 13:22
پەروەردەی هەرێم کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ناس کوردەوە ڕاگەیاند کە "ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوانزەى ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت."

 

ئەمڕۆ شەممە، 12ی ئەیلولی 2020، ئەو بەرپرسە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە ناس کوردی وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری پەروەردەوە ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت و لە وێبسایتی تایبەتی خۆی خوێندکاران دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە.

 

ڕۆژى پێنج شەممەى ڕابردوو، 10ى ئەیلولى 2020، تاقیکردنەوەکانى خولی دووەمی پۆلى دوانزەی ئامادەیى کە بەڕێگەى بەشدارى ڕاستەوخۆى ناو هۆڵى تاقى کردنەوەکان لەهەرێمى کوردستاندا بەڕێوەچوو کۆتایهات.