گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆحانى: عێراق پێشوازى لەگەشتیارانى ئێرانى ناکات بۆ بەشداریکردن لە چلەى ئیمام حوسێن

2020.09.12 - 11:51
رۆحانى: عێراق پێشوازى لەگەشتیارانى ئێرانى ناکات بۆ بەشداریکردن لە چلەى ئیمام حوسێن

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، بەهۆى خراپى بارودۆخى پەتاى کۆرۆنا لەعێراق و لەئێراندا ئەمساڵ عێراق ڕێگە نادات گەشتیارانى ئێرانى سەردانى وڵاتەکەیان بکەن بەمەبەستى بەشداریکردن لەڕێوڕەسمى چلەى ئیمام حوسێن.

 

لەمیانى کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ تیمى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناى وڵاتەکەیدا، حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاندووە، حکومەتى عێراق پێڕاگەیاندوون کە پێشوازى لە گەشتیارى هیچ وڵاتێک ناکات بۆ بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمى چلەى ئیمام حوسێن.

 

باسى لەوەشکردبوو، ئەو ڕێوڕەسمە لەئێرانیشدا بەشێوەیەکى سنوردار لەگەڵ چاودێرى و پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستیەکاندا بەڕێوەدەچێت.

 

پێشتریش ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لەبەغدا بەمیدیاکانى عێراقى ڕاگەیاندبوو، بەهۆى پابەند بوون بەڕێنمایەکانى خۆپارێزى لەپەتاى کۆرۆنا حکومەتى عێراق پێیڕاگەیاندوون ڕێگە بەهاتنە ناوەوەى هیچ گەشتیارێکى ئێرانى و هەر وڵاتێکى دیکە بۆ ناو عێراق بەمەبەستى بەشداریکردن لەڕێوڕەسمەکە نادەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردبوو، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەمساڵ ئەو پرسە داخراو دەبێت.

 

ساڵانە لە 20 مانگى سەفەرى عەرەبیدا، گەشتیارانى ئێران و وڵاتە شیعەکان بەشدارى لەڕێوڕەسمى یادى چلەى حوسینى ئیمامى عەلى دەکەن و روودەکەنە کەربەلا و دەچنە سەر گۆڕى ئیمام حوسێن.