گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایەکى پسپۆڕ لەڤایرۆسەکان چەند زانیارییەکى شۆکهێنەر لەسەر کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2020.09.12 - 11:18
زانایەکى پسپۆڕ لەڤایرۆسەکان چەند زانیارییەکى شۆکهێنەر لەسەر کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

 

زانایەکى چینى پسپۆڕى بوارى ڤایرۆسەکان کە لەئێستادا بۆ پاراستى گیانى خۆى شاردووەتەوە، جارێکى تر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەڵگەى زانستى تەواوى لەبەردەستدایە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستکردى مرۆڤە.

 

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ  میدیایەکى بەریتانیى کە بەشێوەیەکى نهێنى و لەڕێگەى ئۆنلاینەوە لەتاقیگەیەکدا لەگەڵى ئەنجامدراوە،  لی مینگ زاناى چینى پسپۆڕى بوارى ڤایرۆسەکان ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ساڵى پار و لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنادا بەشدارى لەتوێژینەوە سەرەتاییەکاندا کردووە لەسەر ڤایرۆسەکە.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئەو ڕاپۆرتانەى کە باس لەوە دەکەن ڤایرۆسى کۆرۆنا لەبازاڕێکى شارى ووهانەوە و تەنها لەئاژەڵانەوە سەریهەڵداوە هەورێکى دوکەڵاوین، ئەو بەڵگەى لەبەردەستدایە کە ڤایرۆسەکە لەسروشتەوە نەهاتووە بەڵکو دەستکردى مرۆڤە و لەوەش دڵنیاییە و بەڵگەکانیشى بڵاودەکاتەوە.

 

ئەو پسپۆڕە دەڵێت، دەتوانێت جیناتى ڤایرۆسەکە کە هەر لە پەنجە مۆرى مرۆڤ دەچێت بدۆزێتەوە لەتاقیگەدا.

 

لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستانەیدا حکومەتى چین داواى لێکردووە کە بێدەنگى هەڵبژێرێت، یانگ دەڵیت، ئەو پزیشکە و بڕوانامەى دکتۆراى هەیە و لەگەڵ گروپێک لەزاناکانى جیهاندا کاردەکات و بەهۆى ئەوەى بڕوانامەکەى لەزانکۆیەکى چینى بەدەستهێناوە داواى لێکراوە بەشێوەیەکى نهێنیى لێکۆڵینەوە لەسەر هەوکردنى نوێى توندى سییەکان لەووهان بکات.

 

لیى مینگ جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لەلێکۆڵینەوەکانیدا ئەوەى پێیگەیشتووە بەسەرپەرشتیارەکەى وتووە بەڵام ئەو بێدەنگى لێکردووە و هەموانیش لەوە نیگەران بوون بەڵام بێدەنگیان هەڵبژارد.

 

ئەو پسپوڕە چینیە دەشڵێت، بۆیە ئەو بڕیاریداوە خەڵکى ئاگادار بکاتەوە و لەیوتوبەوە لەئەمریکاوە ئەوە ئاشکرا بکات کەچین پەتایەکى ئاشکرا کردووە لەمرۆڤەوە دەگوازرێتەوە.

 

پێشتریش ئەو زانا چینیە کە هەڵهاتووە لەوڵاتەکەى ئەوەى ڕاگەیاند، دەسەتدارانى چینى بەڤایرۆسەکەیان زانیووە کە کوشندەیە بەڵام بێدەنگیان لێکردووە.