ناس كورد-
شانەى میدیاى ئەمنى عێراق پوچەڵکردنەوەى پرۆسەیەکى گواستنەوەى چەک و دەرمان و ژنانى پاشماوەى داعشى لە سوریاوە بۆ عێراق ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، هێزێکى هاوبەشى لیواى پیادەى 71 و ئاسایشى نیشتیمانى ناحیەى رەبیعە، لە چوارچێوەى کەرتى فەرماندەیی پڕۆسەکانى خۆرئاواى نەینەوا، لەسەر بنەماى زانیارى هەواڵگرى، زانیارییان پێگەیشتووە لەبارەى نیازى داعش بۆ بردنى چەک و دەرمان و ژنانى پاشماوەى رێکخراوەکە بۆ عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکە چەند بۆسەیەکى لەسەر سنورى عێراق و سوریا داناوە و بە کامێرا چاودێرى ناوچەکەى کردووە، دەرکەوتووە کە داعش بەکردەیی سەرقاڵى گواستنەوەى چەک و دەرمان و ژنانى پاشماوەى رێکخراوەکەیە بۆ عێراق لە خاکى سوریاوە.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەژێر چاودێرى هەواڵگرى سەربازى، بەپەلە هێزە عێراقییەکە جوڵاوە و توانیویەتى تۆمەتبارێک دەستگیربکات کە ویستویەتى چەکەکان لە ناناوچەى (ئەبونى) لە نزیک کامپى عملە-گوندى عوینان-ناحیەى رەبیعە وەربگرێت.
باس لەوەشکراوە، هەروەها تۆمەتبارێکى دیکە دەستگیرکراوە کە ئۆتۆمبیلێکى جۆرى کیاى پێ بووە لەگەڵ (230 هەزا دينار) و مۆبایلێکى جۆرى نۆکیا، دەستیش گیراوە بەسەر سێ چەکى جۆرى BKC، سێ چەکى جۆرى AK، هەروەها چوار ژن دەستگیرکراون کە پێنج منداڵیان پێ بووە و لەخاکى سوریاوە پەڕیونەتەوە عێراق.