گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگریی لە دروستکردنى ’’گۆڕستانێکى زیادەڕۆ’’ لەهەولێر کرا

2020.09.12 - 10:15
ڕێگریی لە دروستکردنى  ’’گۆڕستانێکى زیادەڕۆ’’  لەهەولێر کرا

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگریکردووە لە دروستکردنى "گۆڕستانێکى زیادەڕۆ" لەشارەکە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى قایمقامیەت، ئاگادارکراونەتەوە لەوەى نزیکەی(200) پارچە زەوی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستکاری کراوە و بەشێوەی پارچە پارچە ئامادەکراوە بەمەبەستی داگیرکردن و دروستکردنی گۆڕستانێکی نوێ بەشێوەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی زانکۆی سەلاحەدین لەنزیک گۆڕستانی گردەڕەشە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشی پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج و ھێزی زێرڤانی، ھەڵساون بەئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوان بەتێکدان و نەھێشتنی ئەو زیادەڕۆیەی لەسەر موڵکی گشتی ئەنجام درابوو.


قایمقامیەتى هەولێر جەختیکردووەتەوە، دەستکاریکردنی ئەو جۆرە زەویانە و زێدەڕۆیی کردن لەسەر موڵکی گشتی، بەپێی یاسایی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٨ ڕێگاپێدراو نیە و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.