گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەشتى شەمەندەفەرى نێوان بەغدا و بەسرە دەستپێدەکاتەوە

2020.09.12 - 09:58
گەشتى شەمەندەفەرى نێوان بەغدا و بەسرە دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەستپێکردنەوەى گەشتى لەهێڵەکانى شەمەندەفەرەوە لەنێوان شارەکانى بەغدا و بەسرە ڕاگەیاند.

 

 

تاڵب حوسەینى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى هێڵى شەمەندەفەرى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەبڕیارى ناسر شەلبى وەزیرى گواستنەوە بۆ پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى گەشتیاران و دابینکردنى سەرجەم پێداویستیە تەندروستى و خۆپارێزییەکان بۆ هەموو شەمەندەفەرەکان لەهێڵى بەغدا - بەسرە، یەکەم گەشت لە وێستگەى بەغداى ناوەندییەوە ئەمڕۆ دەستپێدەکات و بەوێستگەکانى باشوور لەوانە ( حلە - دێوانیە - سەماوە - ناسڕییە) تێپەڕدەبێت تادەگاتە بەسرە.

 

ماوەیەکى زۆرە بەهۆى کارکردن بۆ چاککردنى هێڵەکانى شەمەندەفەر لەلایەن وەزارەتى گواستنەوە و هەروەها پەتاى کۆرۆناوە گەشتکردن لەڕێگەى هێڵەکانى شەمەندەفەرەوە لەچەندین ناوچەى عێراق ڕاگیراوە.