کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - شەهرام عەزیز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە و بە وتەی پۆلیسی سلێمانی شەوی ڕابردوو کوژراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو کەسوکاری مێردمنداڵەکە ئاگاداریان کردینەوە کە کوڕەکەیان چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و وەڵامی پەیوەندی ناداتاوە، دوای گەڕان و پشکنین ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گەڕەکی کەنەکەوە دۆزراوەتەوە".
.
بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، مێردمنداڵەکە تەمەنی 13 ساڵە و ئاسەواری لێدان بە سەرییەوە هەبووە، هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە بەڵام هاوڕێکانی مێردمنداڵەکە بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کراون بۆ لێکۆڵینەوە.