ناس کورد-
توێژینەوەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، ئەو گەنجانەى کە توشبووی کۆرۆنا بوون وتەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 34 ساڵانەو نەخۆشیى قەڵەوى و بەرزبونەوەى فشارى خوێن و شەکرەیان هەبووە، زۆرترین ئەوانە بوون کە مردون، یاخود پێویستیان بەهەناسەدانى دەستکرد هەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو توێژینەوەکە کە لەگۆڤارى (گاما ئەنترنڵ میدیسین ) بڵاو کراوەتەوە و سێ هەزار کەسیى وەرگرتووە وەکو سامپڵ کە تووشى کۆرۆنا بوون و لەنەخۆشخانەکانى ئەمریکا چارەسەر کراون.
توێژینەوەکە ئەوەى خستووەتەڕوو، بەپێى ئەو نەخۆشانەى کە لەمانگەکانى نیسان و ئایاردا لەنەخۆشخانەکاندا چارەسەریان بۆ کراوە، زۆربەیان لە هاوڵاتییە ڕەشپێستەکان و ئەوانە بوون کەبەڕەگەز خەڵکى ئەمریکاى لاتین بوون و ئەوانە زۆرترین زیانمەندى پەتاکەن.
ژمارەى ڕەشپیست و بەڕەگە ئەمریکییە لاتینیانەى کە لەنەخۆشخانەکاندا چارەسەریان بۆ کراوە و زۆرترینینان گەنج بوون و ڕێژەى 57%یان پێکهێناوە.
توێژینەوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئەوانەى بەهۆى پەتاکەوە مردوون، یاخود پێویستیان بەهەناسەدانى دەستکردبووە ڕێژەى 49% پێکهێناوە،ئەوانەشى کە قەڵەوبوون بەڕادەیەکى مەترسیدار، ڕێژەى 41% لەناو ئەو نەخۆشانەدا بوون کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە مردوون، یاخود پێویستیان بەهەناسەدانى دەستکرد هەبووە.
هەر بەپێى سامپڵى توێژینەوەکە، ئەوانەى نەخۆشیى بەرزبوونەوەى فشاری خۆێنیان لەگەڵدا بووە بەڕێژەى 31% بوون و ئەوانەشى نەخۆشیى شەکرەیان لەگەڵ بووە بەڕێژەى 27%ى توشبووانى ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێى وتەى توێژەرانى ئامادەکارى توێژینەوەکە، ئەو گەنجانەشى کە کێشەى قەڵەوى و بەرزبونەوەى فشارى خوێن و نەخۆشیى شەکرەیان لەگەڵدا بووە زیاتر ڕووبەڕووى مردن بوونەتەوە، یاخود پێویستى بەهەناسەدانى دەستکردبووە و لەبەرامبەریشدا ئەوانەى نەخۆشیى دیکەیان لەگەڵدا نەبووە و چاکبوونەتەوە تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 64 ساڵاندا بووە.
توێژینەوەکە ئاماژەى بۆ چەندین توێژینەوەى دیکە کردووە کە ئەوانیش جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کەسانى قەڵەو زیاتر ڕوبەڕووى مەترسیەکانى پەتاکە دەبنەوە.