گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پڕۆژە یاسایى بودجەى 2020 تەنها بۆ قەرزى زیاتر ئامادەکراوە

2020.09.11 - 22:26
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پڕۆژە یاسایى بودجەى 2020 تەنها بۆ قەرزى زیاتر ئامادەکراوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕؤژە بودجەى ساڵى 2020، تەنها بۆ مەبەستى قەرزى زیاتر ئامادە کراوە.

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، گەیشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى ،2020 بەئەنجومەنى وەزیران بەبڕى 188 تریلیۆن دینارى خەرجیەوە و لەبەرامبەریشدا 67 تریلیۆن داهات و نرخى نەوتیش 40 دۆلارە، واتا ئەو بودجەیە کورتهێنانى 81 تریلیۆن دینارى هەیە و ئەوەش زیاتر بەقەرز پڕ دەکرێتەوە.

 

ئەندامە کوردەکەى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، گەیشتنى پڕۆژە یاسایى بودجە بەو شێوەیە بەحکومەت واتاى وایە بودجەکە ئامادە نەکراوە تەنها بۆ قەرزى زیاتر نەبێت.