ناس کورد-
دواى ئیمارات سەرۆکى ئەمریکا ڕێککەوتنى نێوان بەحرەین و ئیسرائیلی بۆ ئاشتى ڕاگەیاند و ئەو هەنگاوەش بەدەستکەوتێکى مێژووى ناو دەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "یەکێکى دیکە لەدەستکەوتە مێژووییەکانى ئەمڕۆ دوو هاوڕێی مەزن ئیسرائیل و بەحرەین لەسەر پڕۆسەى ئاشتى ڕێککەوتن."
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەماوەى 30 ڕۆژدا دووەم وڵاتى عەرەبى لەگەڵ ئیسرائیلدا بۆ ئاشتى ڕیکدەکەوێت، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕێکەوتنى نێوان ئیمارات و ئیسرائیل کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا ڕاگەیەنرا.