ناس کورد-
لە تارانی پایتەختی ئێران تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 11ی ئەیلولی 2020، تەقینەوەیەک لە ناوچەی نەسیم شەهری باشوری رۆژئاوای شاری تاران لەنزیک کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پاتری ڕوویداوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، تائێستا کەسێک گیانیانیلەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون و 30 باڵەخانە و زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.