گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم 35 هەزار کەسی تێپەڕاند

2020.09.11 - 17:52
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم 35 هەزار کەسی تێپەڕاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی ٥٨٨ توشبووی نوێی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی ٣٠٩ توشبووی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ١٩ توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە، کۆی ژمارەی توشبووانیش ٣٥ هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٨٨ توشبووی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری هەرێم دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

 (١٤٢ هەولێر)

(٨٨ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ٣٤ ڕاپەڕین)

(٢٥٩ دهۆك)

(٣٢ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات ٣٠٩ توشبوو چاکبوونەتەوە، کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

                    

(٢٢١ هەولێر)

(٢٧ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان)

(٢٥ هەڵەبجە)

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

                  

(٦ هەولێر)

(٩ سلێمانی)

(٤ دهۆك)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەرێم ئاماری گشتیی: کۆرۆنا لەهەرێم لەئێستادا بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١                (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین        ٣٧٠٥٩٥                       (١٤١٩١٢ هەولێر، ٩٧٤٥٦ سلێمانی، ١٢٧٧٤٦ دهۆك، ٣٤٨١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٥٤٠٩                            (١٣٩١١ هەولێر، ١٣٣٣٥ سلێمانی، ٦٩٦٩ دهۆك، ١١٩٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٢٣٢٦                    (١٠١٩٨ هەولێر، ٨٨٢٠ سلێمانی، ٢٢٠٩ دهۆك، ١٠٩٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١١٧٧٥                   (٣٢٣٠ هەولێر، ٣٨٠٩ سلێمانی، ٤٦٦١ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)

مردن ١٣٠٨                            (٤٨٣ هەولێر، ٧٠٦ سلێمانی، ٩٩ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە)