ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەستنیشانکردنی زیاتر لە چوار هەزار توشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە سێ هەزار و 500 توشبووش چاکبوونەتەوە و 67 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیاندراوێکدا تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4225 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق دەستنیشانکراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکات 3579 توشبووچاکبوونەتەوە و 67 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی تەندروستیی عێراق، ئێستا ئامارەکانی کۆرۆنا لەعێراق بەمشێوەیەیە:
توشبووان: 282672
چاکبوونەوە: 217396 (%77}
مردن: 7881
مانەوە لە نەخۆشخانە: 57395
چاودێری چڕ: 566