ناس کورد-
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ (هه‌ينى) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيا هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى ئێستا كرده‌وه.
رونیشکراوەتەوە، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش كرايه‌وه، به شێوه‌يه‌ك سه‌قامگيرى دابين بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئيراده و خواستى هاووڵاتيان به‌رجه‌سته بكات.