گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەكاتى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە بووە

شۆفێرى ئەمبوڵانسێك دەستدرێژیى سێكسى دەكاتە سەر كچێكى توشبووى كۆرۆنا

2020.09.10 - 23:33
شۆفێرى ئەمبوڵانسێك دەستدرێژیى سێكسى دەكاتە سەر كچێكى توشبووى كۆرۆنا

ناس کورد- 

شۆفێرى ئەمبوڵانسێك لەكاتى گواستنەوەى كچێكى 19 ساڵان بۆ نەخۆشخانە كە توشبووى كۆرۆنا بووە، دەستدرێژى سێكسى دەكاتە سەرى و دواتر لەلايەن هێزەكانى پۆليسەوە دەستگير دەكرێت.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى هندستان بڵاويانكردوەتەوە، لە ولايەتى كيرلا شۆفێرى ئەمبوڵانسێك كە تەمەنى 27 ساڵە هێرشى كردوەتە سەر كچێكى توشبووى كۆرۆنا كە تەمەنى 19 ساڵە و دەستدرێژی کردووەتەسەری، لەو كاتەى كە گواستويەتیيەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

پۆليسى هندستان ڕايگەياندوە، شۆفێرەكە پێشتريش تاوانى ترى هەبووە و چەندين كەيس لە دژى تۆماركراوە، كاتێك فۆرمى كارەكەى وەك شۆفێرى ئەمبوڵانس پڕكردوەتەوە بڕوانامەى ڕەوشت جوانى نەداوە.

 

ڕۆژنامەى بەنگالۆرى هندى ئەوەى ئاشكراكردوە، ڕووداوەكە شەوى شەممەی ڕابردوو 5ی ئەیلول كاتژمێر 10ى شەو ڕوويداوە و كچەكەى بردوەتە ناوچەيەكى چۆڵ و دەستدرێژى سێكسى كردوەتە سەرى.

 

ئەوەش هاتوە، شۆفێرەكە هەڕەشەى ئەوەى لێكردوە كە گەيشتنە نەخۆشخانە ئاشكراينەكات، بەڵام لەگەڵ گەيشتنە نەخۆشخانە كچەكە كارمەندانى نەخۆشخانەكەى ئاگادار كردوەتەوە و ڕۆژى يەكشەممەش شۆفێری ئەمبوڵانسەکە دەستگير كراوە.