ناس کورد-
بورهان مەعمورى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشكى ئيئتلافى سائرون ڕایگەیاند، هيوایان وايە سەردانەكەى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيران قۆناغێكى نوێ لە پەيوەنديەكانى نێوان ناوەند و هەرێم بهێنێتە ئاراوە كە لەسەر بنەماى ماف و ئەرك و يەكخستنى بۆچونەكان و لابردنى كێشەكان بنيادنرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەعمورى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕايگەياندوە: "ئەوەى گومانى تێدا نييە سەرجەم لايەنە سياسیيەكان لەسەر ئەوە ڕێكن كە گرنگە بنكەيەكى بەهێز لە تێگەيشتن و لێكنزيككردنەوەى بۆچونەكان و مەيدانێكى ناوەند لە پێناو ڕزگاركردنى وڵات لە قەيرانە يەك لەدواى يەكەكان كە وڵاتيان تەنيوە مەينەتيەكانى هاوڵاتيانيان زيادكردوە و زيانێكى گەورەيان داوە لەسەر سەرجەم ئاستەكانى وەك خزمەتگوزارى ئابوريى و تەندروسى بدۆزرێتەوە."
ڕونيشيكردوەتەوە، ئێستا كاتى ئەوەيە دەرفەت بە زمانى گفتوگۆى بنيادنەر بدرێت و گوێى لە دەنگى نيشتمان و چاوەڕوانيەكانى ڕۆڵەكانى گەل بگيردرێت و دوربكەوينەوە لە هەر شتێك كە يارمەتيدەرە لە قەيراناويكردنى بارودۆخەكە و بەربەرستە لەبەردەم ڕێڕەوى چاكسازى.
پێشىوايە، بارودۆخى عێراق تەنانەت دوژمنيش خۆشحاڵ ناكات و ناكرێت ئەم قەيرانانە بەبێ چارەسەرى سەركەوتوو بەردەوام بن.
ئەو پەرلەمانتارەى كوتلەى سائرون دەشڵێت: "هيوامان وايە سەردانەكەى مستەفا كازمى بۆ هەولێر قۆناغێكى نوێ لە پەيوەنديەكانى نێوان ناوەند و هەرێم بهێنێتە ئاراوە، كە لەسەر ماف و ئەركەكان و يەكخستنى بۆچونەكان لەڕێگەى چارەسەرى ڕاستەقينە بۆ مەفەلە هەڵواستراوەكان لە پێش هەموشيانەوە خاڵە سنوريەكان و هەناردەى نەوتى هەرێم بنيادنرابێت."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلولی 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و دواتر چووە دهۆک و سەردانی دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیلی کرد، بڕیاروایە سبەنێ هەینیش، بگاتە شاری سلێمانی و دواتریش بەرەو هەڵەبجە بەڕێدەکەوێت.