گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايان وەڵام دەدەنەوە؛ چۆن دواى تەمەنى پێگەيشتنيش باڵات زياد دەكەيت؟

2020.09.10 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
زانايان وەڵام دەدەنەوە؛ چۆن دواى تەمەنى پێگەيشتنيش باڵات زياد دەكەيت؟

ناس کورد- 

بەپێى ڕاپۆرتێكى پزيشكى 60% بۆ 80%ى باڵا بۆ ماوەييە و ئەوى ترى بەهۆى چەند هۆكارێكى وەك سيستمى خواردن و شێوازى ژيانەوە ديارى دەكرێت، شارەزايانيش باس لەوە دەكەن بە سيستمى خوارن و وەرزش دەتوانيت باڵات زياد بكەيت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەسانێكى زۆر پرسيارى ئەوە دەكەن كە ئايا هۆكارێكى دياريكراو هەيە كاريگەرى لەسەر باڵاى مرۆڤ بكات، ياخود ڕێگە بۆ زيادكردنى هەيە دواى تەمەنى پێگەيشتن.

 

پێگەى "زە هێڵس سايت" ڕاپۆرتێكى تەندروستى بڵاوكردوەتەوە و تێيدا پزيشكان دەڵێن، 60% بۆ 80%ى باڵاى مرۆڤ پەيوەندى بە هۆكارى بۆماوەييەوە هەيە، ئەوى ترى كە 20% بۆ 40% ە پەيوەندى بە چەند هۆكارێكى وەك شێوازى خۆراك و ژيانى كەسەكانەوە هەيە.

 

ئەو پزيشكانە باسيان لەوەكردوە، سيستمێكى خۆراكى باش و ڕاهێنانى وەرزشى بەتايبەتى ڕۆڵێكى گرنگيان هەيە لە زيادكردنى باڵاى مرۆڤ تەنانەت دواى پێگەيشتنيش.

 

باڵاى مرۆڤ بەهۆ زيادبونى درێژى ئێسكەكانەوە زياد دەكات وەك ئێسكى لاق و ڕانەكان كە لەكاتى نزيكبونەوە لە كۆتايى هاتنى تەمەنى پێگەيشتن گەشەيان دەوەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لێكۆڵينەوە باس لەوەدەكەن مرۆڤ دەتوانێت باڵاى خۆى زياتر بكات تەنانەت دواى تەمەنى پێگەيشتنيش، بەڵام بەڕێژەيەكى كەم.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆى ڕاهێنانى وەرزشى دروست بۆ جەستە و كەمكردنەوەى پەستان لەسەر ديسكەكانى بڕبڕەى پشت.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە ڕاهێنانى زيادكردنى باڵا بريتين لە: 

 

ڕاهێنانى ڕاكێشان - Pull exercise

دانيشتن بۆ ماوەيەكى زۆر كاريگەرى پێچەوانە لەسەر باڵاى مرۆڤ دروست دەكات، بۆيە ئامۆژگارى ئەوە دەكرێت ڕاهێنانەكانى ڕاكێشان ئەنجام بدرێن، چونكە هاوكارى زيادبونى هێزى ماسولكە و باڵا دەكات، هەروەها پەستان لەسەر بەشى خوارەوەى بڕبڕەى پشت و بەشى سەرەوەى پشت كەمدەكاتەوە، ئەوەش هاوكار دەبێت لە زيابونى باڵا.

 

ڕاهێنانى ڕاكێشانى لاكان - Side lateral stretch

 

ئەم ڕاهێنانە بەهێزە و تايبەتە بە چەندين ماسولكە و هاوكارى گەشەسەندنى ماسولكەكان دەكات و زياتر درێژيان دەكات.

 

ڕاكردن

ڕاگردن هاوكارى گەشەى ئێسكى لاق و ڕانەكان دەكات و بەهێزيان دەكات، بۆ ئەوانەى هێشتا تەمەنى پێگەيشتنيان تێنەپەڕاندوە و بۆ ئەوانەشى تێيان پەڕاندوە ڕاكردن بە شێوەيەك نمونەيى هاوكارە بۆ زيادبونى باڵا.

 

بازدان

بازدان يەكێكە لە باشترين ڕاهێنانەكان بۆ بەدەستهێنانى لاق و ڕانى درێژتر، جا بازدان ئاسايى ياخود لەڕێگەى "ترامبۆڵين" ياخود لەرێگەى پەت "پەتپەتێن" بێت ئەنجامێكى باشى دەبێت.

 

مەلەكردن

لە مەلەكردندا قاچەكانت و لەشت و باڵەكانيشت بە باشترين شێوە بەكاردەهێنيت، ئەوەش هاوكار دەبێت لە بەهێزكردنى ماسولكەكان و زيادبونى باڵا، بەتايبەتى سنگە مەلە.