گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى كازمى: حكومەتى ناوەند بەرپرسيارە بەرامبەر دابينكردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم

2020.09.10 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى كازمى: حكومەتى ناوەند بەرپرسيارە بەرامبەر دابينكردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم

ناس کورد- 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێڕاق ڕایگەیاند، حكومەتى عێراق بەرپرسيارە بەرامبەر دابينكردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان و لەبەرامبەريشدا پێويستە هەرێم پابەندى رێکكەوتنەكان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، لە چاوپێكەوتنێكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوەكردوە: "لەسەردانەكەيدا بۆ هەرێمى كوردستان مستەفا كازمى لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان كۆبووەوە، هەروەها دواتر سەردانى دەروازەى سنوريى ئيبراهيم خەليلى كرد."

 

ڕونيشيكردووەتەوە: "ڕێکكەوتن لەنێوان بەغدا و هەولێر هەيە بۆ چارەسەركردنى سەرجەم مەلەفە هەڵواستراوەكان بەشێوەيەك دەستور دادوەر بێت، ڕێكکەوتن بۆ ماوەى ئەم سێ مانگە تا كۆتايى ساڵى 2020 كراوە و دەشمانەوێت ڕێكکەوتنێكى نوێ بكەين ئەوەش بەپێى بودجەى ساڵى 2021."

 

مەلا تەڵاڵ هێماى بۆ ئەوەشكردووە: "نێچيرڤان بارزانى بەردەوام بەدواداچوونى بۆ كەيسە هاوبەشەكان كردووە ئەوكاتەى سەرۆكى حكومەتى هەرێم بوو، ئێستاش سەرۆكى هەرێمە و شارەزايى هەيە و پێش چەند ڕۆژێكيش لە بەغدا بوو و بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكرێت، ئەوەش دواى خوانێك كە سبەينێ هەينى ئەنجام دەدرێت و وەفدى عێراقى بانگهێشتكراوە."

 

وتەبێژەكەى مستەفا كازمى ڕاشيگەياندوە: "حكومەت هيواى زۆرە لەكاتێكدا كە هەردوولا تەئكيد لەسەر بەردەوامى گفتوگۆكان و گەيشتنە ڕێکكەوتن دەكەنەوە لەسەر دەسەڵاتى فيدراڵى بەسەر خاڵە سنوريەكان و ناوچە جێناكۆكەكان."

 

تەئكيديش دەكاتەوە، حكومەتى ناوەند بەرپرسيارە لە دابينكردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان و لەبەرامبەريشدا پێويستە حكومەتى هەرێم پابەند بێت بە ڕێكەوتنەكانەوە.