گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەندکراوێکی سیاسیی کورددا سەپاند

2020.09.10 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەندکراوێکی سیاسیی کورددا سەپاند

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبی کۆمەڵە، حوکمی لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلولی 2020، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە: "شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر، شەیخلوو حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو حوکمە بە تۆمەتی (بەغی) و  ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەلە بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە و بە فەرمی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە."

 

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر شاکر بێهرووزی بە تۆمەتی ئەندامەتی کۆمەڵە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئورمیە و دەستبەسەر کراوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دوو هاووڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵات بەتۆمەتی چالاکی سیاسی لەسێدارەدراون.