گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

2020.09.10 - 18:21
وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەستپێکردنەوەی دەوامی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 27ی ئەم مانگەوە ڕاگەیاند و چەند رێنماییەکیشی لەوبارەیەوە دەرکرد.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "پێویستە، بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، فەرمانبەران، مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەوام بکەن، هەروەها دەبێت نێوانی قوتابیان یەک مەتر و نیو کەمتر نەبێت لەناو هۆڵەکانی خوێندن بە ئاراستەی چواردەوری هەر قوتابیەک."

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەفتەی یەکەمی خوێندن بۆ پێدانی رێنمایی خۆپارێزی و هۆشیاریی تەندروستی تەرخاندەکرێت."

 

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێدواویستییە پزیشکییەکان لە پاکەرەوە و گەرمی پێو بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان تەرخاندەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە،بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگیرا و تەنها خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان ئەنجامدا، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە جگە لە پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، پۆلەکانی دیکە بەشێوەی ئۆنڵاین وانە بخوێنن.