گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئێستادا هەموو پژمينێك جێى گومانە

لەكاتى پەتادا ڕێگەى دروست بۆ پژمين چۆنە؟

2020.09.10 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
لەكاتى پەتادا ڕێگەى دروست بۆ پژمين چۆنە؟

ناس كورد- 

پژمين بەشێوەيەكى بەردەوام نيشانەى ئەوەيە كەسێك هەستيارى هەيە ياخود تووشى سەرما بووە، بەڵام بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا لە جيهاندا لە ئێستادا هەموو پژمينێك جێى گومانە و خەڵك لە هەر كەسێك دەترسن لە نزيكيانە بپژمێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڤايرۆسى كۆرۆنا بە شێوەيەكى سەرەكى لەڕێگەى پژمين ياخود كۆكەوە دەگوازرێتەوە، چونكە بەهۆى ئەوەوە ڤايرۆسەكە لەگەڵ پرژەى كۆكە و پژمينەكە دێتە دەرەوە و دەچێتە هەواوە و چەند كاتژمێرێك دەمێنێتەوە.

 

بەهۆى ئەوەشەوە شارەزايان ئامۆژگارى هاووڵاتيان دەكەن دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى پەيڕەو بكەن و دەمامك ببەستن و تا دەتوانن دوربكەونەوە لە شوێنە داخراوەكان.

 

شارەزايان چەند ڕێنماييەكيان بڵاوكردوەتەوە بۆ كاتى پژمين كە دەتوانيت پەيڕەوى بكەيت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى پرژەكان، ئەوەش هاوكار دەبێت لە سنورداركردنى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا.

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، هەزاران خوێنەر پرسيارى ئادابەكانى پژمين دەكەن لەسەردەمى كۆرۆنا، ڕێگەگرتن لە كۆنترۆڵكردنى پژمە لەرێگەى قۆڵەكانەوە ئادابێكى نوێييە تا ڕادەيەك و لە سەردەمى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى "سارس" بڵاوبويەوە.

 

شارەزايان باس لەوە دەكەن، ئەو ڕێگەيە بەسودە بۆ كۆنترۆڵكردنى بڵاوبونەوەى پرژەكان كە لە لوت و قورگەوە دێنە دەرەوە، بەڵام ڕێگەيەكى چالاكتر هەيە.

 

ئيليانور مۆراى مامۆستاى ياريدەدەر لە زانستى پەتاكان لە كۆلێژى تەندروستى گشتى لە زانكۆى بۆستن دەڵێت، تەنها وەڵامێكى سادە نييە بە "بەڵێ" ياخود "نەخێر"، ئامانجەكە كۆنترۆڵكردنى پرژەكانتە و دورخستنەوەيەتى لە كەسانى تر، بەهۆى ئەوەى دەمامك بەستن لە زۆرينەى دەوڵەتانى جيهان كراوە بە ناچارى، ئامۆژگارى ئەوە دەكەين بپژمنە ناو دەمامكەكانتانەوە.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، پژمين بەناو دەمامكەكەتدا شێدارى دەكات و كاريگەريەكەى كەمتر دەكاتەوە، بۆيە ئامۆژگارى ئەوە دەكەين كە ماسكى دەموچاويش ببەستن كاتێك لە شوێنە گشتيەكاندان، بۆيە كاتێك دەپژميت دەتوانيت دەمامكە پيسبوەكە بخەيتە جانتاكەتەوە و دەمامكێكى نوێ بەكاربهێنيت كە پاك بێت.

 

شارەزايان ئامۆژگارى ئەوەشمان دەكەن، لەكاتى پژمين كلينێكس بەكاربهێنرێت كە ئەويش هەمان ڕۆڵى دەمامك دەگێڕێت لەكاتى پژمينەكەدا كە بريتييە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى پرژەكان.

 

داواش دەكەن، دواى پژمين بەناو كلينێكسدا بەشێوەيەكى سەلامەت فڕێ بدرێت و دواتر دەستەكان بشۆردرێن، جا بە پاكژكەرەوە بێت ياخود ئاو و سابون بۆ لانيكەم 20 چركە.