گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’وەزیرى بازرگانى عێراق بانگهێشتى پەرلەمان دەکرێت’

پێشنیارى پێدانى پارە دەکرێت بە هاووڵاتیان ’لەبرى بەشە خۆراکە بەسەرچووەکان’

2020.09.10 - 13:50
پێشنیارى پێدانى پارە دەکرێت بە هاووڵاتیان ’لەبرى بەشە خۆراکە بەسەرچووەکان’

ناس كورد- 

دواى ئەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان داواکارییەکى لیژنەیەکى تایبەتمەندى ڕەوانەى لیژنەى ئابوورى کرد لەئێستادا لەسەر پرسى دواکەوتنى بەشە خۆراکى مانگانە و داواکارى قەرەبووى مادى بۆ هاووڵاتیان لیژنەکە داواى بانگهێشتکردنى وەزیرى بازرگانى بۆ پەرلەمان و گۆڕینى گرێبەستى چەند کۆمپانیایەک تایبەت بەو کارە، دەکات.

 

بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، سەرۆکایەتى پەرلەمان داواکارییەکى لیژنەى چاودێریکردنى کارنامەکانى حکومەت کە تایبەتە بەقەرەبووکردنەوەى پارە بۆ هاووڵاتیان بەهۆى پێنەدانى بەشێک لەبەشە خۆراکى مانگانە و ڕەوانەى لیژنەى ئابوورى و وەبەرهێنان کردووە، بەمەبەستى ئامادەکردنى ڕاپۆرتێک لەبارەى سەرجەم کێشەکانى ئەو پرسە لەساڵى 2003ەوە تاوەکو ئەمساڵ.

 

نەدا شاکر جەودەت، ئەندامى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، گرنگترین داواکارى لیژنەکەیان لێپرسینەوەیە لەوەزیرى بازرگانى بۆ ئەوەى دیدێکى ڕوون لەسەر هۆکارى دواکەوتنى بەشە خۆراکى مانگانە بخاتە ڕوو.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەکەیان جەخت لەسەر داواکارییەکى دیکەشیان دەکەنەوە ئەویش قەرەبووکردنەوەى هاووڵاتیانە لەبەرامبەر فەوتاندنى بەشە خۆراکى ئەو مانگانەى کە پێیاننەدراوە هەروەها کۆنترۆڵکردنى نرخى شتومەک لەبازاڕەکاندا بۆ ئەوەى هاووڵاتیان نەبنە نێچیرى دۆخەکە.

 

جەودەت بەپێویستیشى دەزانێت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى باشتردا بکرێت بەتایبەت دواى ئەوەى ئەوە سەلما کە ئەو کۆمپانیایانەى گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە شکستیان هێناوە لەدابینکردنى خۆراکى شایستە بۆ هاووڵاتیان.