گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى کازمى بڵاوکردەوە

2020.09.10 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى کازمى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى بۆ هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوەکەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکوەزیران، لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق  و شاندێکی هاوڕێی کرد .

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە شاندی حکومەتی فیدراڵی پێکهاتوون لە وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، نەوت، کۆچ و کۆچبەران و چەندین بەرپرسی دیکەی حکومەتی فیدراڵی .

 

ئەمڕۆ مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسى حکومەتى هەرێمەوە پێشوازى لێکرا.  

 

کازمى لە سەردانەکەیدا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا گفتگۆى لەبارەوە دەکرێت و لەپاشان سەردانى زاخۆ دەکات و سبەینێ (هەینى) سەردانى شارى سلێمانى دەکات.  

 

ناس کورد زانیوویەتى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە پارێزگاى هەولێر و دهۆک و سلێمانى سەردانى دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات وەک ئاماژەیەک بۆ بەستنەوەى ئەو دەروازە سنورییانە بە دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراقەوە.