ناس کورد-
مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق گەیشتە فرۆکەخانەى هەولێر و یەکەم سەردانى بۆ هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمێک لەمەوبەر مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسى حکومەتى هەرێمەوە پێشوازى لێکرا.
کازمى لە سەردانەکەیدا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا گفتگۆى لەبارەوە دەکرێت و لەپاشان سەردانى زاخۆ دەکات و سبەینێ (هەینى) سەردانى شارى سلێمانى دەکات.
ناس کورد زانیوویەتى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە پارێزگاى هەولێر و دهۆک و سلێمانى سەردانى دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات وەک ئاماژەیەک بۆ بەستنەوەى ئەو دەروازە سنورییانە بە دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراقەوە.