گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گەلی ئەمریکای چەواشە نەکردووە’

وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ شایستەی بەربژێرکردنە بۆ وەرگرتنى خەڵاتی نۆبڵ

2020.09.10 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ شایستەی بەربژێرکردنە بۆ وەرگرتنى خەڵاتی نۆبڵ

ناس کورد-

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا شایستەی بەربژێرکردنە بۆ وەرگرتنى خەڵاتی نۆبڵى ئاشتى، جەختیشیکردەوە، ترەمپ لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەلی ئەمریکای چەواشە نەکردووە.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کایلی ماکنانی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا شایستەی بەربژێرکردنە بۆ وەرگرتنى خەڵاتی نۆبڵى ئاشتى".

 

لێدوانەکەی ماکنانی لەبارەی بەربژێرکردنى ترەمپ بۆ وەرگرتنى خەڵاتی نۆبڵى ئاشتى دوای ئەوە هات کە پەرلەمانتارێکی وڵاتی نەرویج ڕایگەیاند "هەوڵەکانی ترەمپ بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل مایەی دەستخۆشییە وپێویستە وەک پاداشتێک ناوبراو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتى پێ بدرێت".

 

ماکنانی ڕوونیکردەوە "ڕێککەوتنە مێژوویەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بە سپۆنسەری ترەمپ لە 15ی ئەم مانگەدا لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن واژوو دەکرێت".

 

بەگوێرەی لێدوانەکانی ماکنانی "ئەمریکا بڕیاریداوە هێزەکانی لە عێراق لە پێنج هەزار و 200 سەربازەوە کەم بکاتەوە بۆ سێ هەزار سەرباز".  

 

سەبارەت بە قەیرانی کۆرۆنا لە ئەمریکا وتەبێژەکەی کۆشکی سپى لەو بارەیەوە وتویەتی "ئێمە ئاڵنگاری زۆر ڕوبەڕومان بووەتەوە، ترەمپ بەهیچ شێوەیەک هەوڵی ئەوەی نەداوە لە بارەی ڤایرۆسەکەوە گەلی ئەمریکا چەواشە بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "ترەمپ لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەدا گوێی لە بۆچوونەکانی شارەزایان و پسپۆڕان گرتووە ونەیویستووە لە مەترسی نەخۆشییەکە کەم بکاتەوە، بەڵکو ویستویەتی گەلی ئەمریکا توشی شڵەژان و پەشێوی نەبێتەوە".

 

ماکنانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئیدارەی سەرۆک ترەمپ پشوو نادات تا ڤاکسینێکی باوەرپێکراو بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزێتەوە، ئامانجمان ئەوەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو ڤاکسینە بەردەست بخەین".

 

وتیشی "فەراهەمکردنی ڤاکسینەکە پەیوەندی بە بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە نییە، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە تەنها ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییە لەو پەتایە".

 

ماکنانی، سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد لە بارەی  شاردنەوەی زانیارییەکان لەسەر شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وتی "ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زانیاری هەڵەی بڵاوکردووەتەوە لەسەر چۆنێتی تەشەنەسەندی ڤایرۆسەکە و ڕایگەیاند پەتاکە توشبووانی ناکوژێت، لە هەمانکاتداچین لە شاردنەوەی زانیارییەکاندا تێوەگلاوە".  

 

 لەبارەی سیاسەتی دەرەوی ئەمریکا لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپدا ماکنانی ئاماژەی بەوەکرد "بەتووندی دوچاری تەماعکارییەکانی چین دەبینەوە، ڕوبەڕوی تیرۆریزم بوینەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی ڕێکخراوی داعش وقاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانمان، لەناوبرد".