گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى هۆڵى تاقیکردنەوەکانى بەغدا بەسەردەکاتەوە [وێنە]

2020.09.10 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى هۆڵى تاقیکردنەوەکانى بەغدا بەسەردەکاتەوە [وێنە]

ناس کورد-

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى چەند قوتابخانەیەکى شارى بەغداى کرد بۆ ئاگاداربوون لە بەڕیوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خوێندکارانى شەشى ئامادەیى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى چەند بنکەیەکى تاقیکردنەوە لە قوتابخانەکانى شارى بەغدا کرد و لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى شەشى ئامادەیى خوێندکارانى کۆڵییەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە سەرۆکوەزیرانى عێراق داواى لە بەڕێوەبەرى بنکەکان کرد کە کەشێکى گونجاو بۆ خوێندکاران فەراهەم بکەن بۆ ئەوەى بتوانن بەباشى تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن و هەروەها پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.

 

سەردانەکەى کازمى بۆ هۆڵەکانى تاقیکردنەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بەسەردانێک بگاتە هەرێمى کوردستان و ئەوەش یەکەم سەردانى کازمى دەبێت بۆ هەرێمى کوردستان لەپاش دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکوەزیرانى عێراق.