گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’مەترسیدارە و وردنیە و لێکەوتەى دەبێت’

سەندیکاى پزیشکانى عێراق هۆشدارى لەبەکارهێنانى جۆرێک لەپشکنین دەدات بۆ توشبووانى کۆرۆنا

2020.09.10 - 09:22
سەندیکاى پزیشکانى عێراق هۆشدارى لەبەکارهێنانى جۆرێک لەپشکنین دەدات بۆ توشبووانى کۆرۆنا

ناس کورد- 

نەقیبى سەندیکاى پزیشکانى عێراق هۆشدارى لەبەکارهێنانى پشکنینى (Rapit  test)  بۆ توشبووانى کۆرۆنا دەدات لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە، دەشڵێت، ئەو پشکنینە ورد نیە و لێکەوتەى نەرێنى دەبێت گەر هاتوو ئەنجامى پشکینینەکە پێچەوانەى حاڵەتەکە دەربچێت.

 

عەبدولئەمیر موحسین، نەقیبى سەندیکاى پزیشکانى عێراق ڕایگەیاند، بەشێوەیەکى گشتى ناتوانرێت پشت بە پشکنینى خێراى  (Rapit test)  ببەسترێت لەبەر ئەوەى هەڵەى گەورە لەئەنجامەکەیدا ڕوودەدا بەڵگەش لەسەر ئەوە ڕوداوەکانى میسرە کاتێک ئەو پشکنینە بۆ گەشتیاران لەفڕۆکەخانەکان بەکارهێنرا دواتر نیشانەى دیکەیان لەسەر دەرکەوت.

 

ئەو پسپۆڕە هۆشدارى ئەوەش دەدات کە پشتبەستنە سەر ئەو پشکنینە مەترسیى گەورە دروست دەکات سەربارى ئەوەى لێکەوتەى نەرێنى دەبێت.

 

لاى خۆشیەوە ڕیاز حەلفى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى لەوەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بڕیارى بەکارهێنانى (Rapit test)  نەداوە و پشتى پێنابەستێت بۆ پشکنین، بەڵام ئەو پشکنینە تەنها لە دۆزینەوەى تەنى دژ لەخوێندا بەکاردەهێنرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو نەخۆشخانانەى کە پەنا بۆ بەکارهێنانى پکشنینى خێراى (Rapit test) دەبەن بەهۆى ئەوەى زۆر قەرەباڵغن، بەڵام ناکرێت پشتى پێببەسترێت لەکاتى دەرکەوتنى نیشانەکانى پەتاکە، بۆیە لەلایەن ناوەندە تەندروستیە حکومیەکان و کلینیکیە گشتیەکانیشەوە پکشنینى (PCR) بەکاردەهێنرێت، کەدواتر بۆ تاقیگە تایبەتەکان دەنێردرێت بۆ دەرکەوتنى ئەنجامە دروستەکە.