گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ڕاپۆرتى هەناردەى نەوتى هەرێم دراوەتە وەزارەتى نەوتى عێراق’

خالید شوانی: دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ بەغدا واژوو بکەین

2020.09.09 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
خالید شوانی: دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ بەغدا واژوو بکەین

ناس کورد-

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی ناوەند ڕایگەیاند، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی خۆی لەچوار دۆسیەدا دەبینێتەوە، جەختیشى کردەوە "کۆمپانیایەکی جیهانی سەرپەرشتی وردبینی ڕاپۆرتەکانی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات ئەو ڕاپۆرتانەش وێنەیەکی نێردارە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ی ئەیلولی 2020) خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی ناوەندی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان ئاماژەى بەوە کرد "حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک پرەنسیپی پیادە کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خۆی لەچوار دۆسیەی سەرەکی دەبینێتەوە".

 

شوانی، ئاماژەی بەوە کرد "لەساڵی 2019 حکومەتی فیدڕاڵی وهەرێمی کوردستان  لەسەر یاسای بودجە ڕێککەوتن وهەرێم پابەندبووە بەڕادەستکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل بەحکومەتی فیدراڵی لەو ساڵەدا".   

 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی ناوەند باسی لەوەکرد "کۆمپانیایەکی جیهانی سەرپەرشتی وردبینی ڕاپۆرتەکانی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات و ئەو ڕاپۆرتانەش وێنەیەکی نێردارە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق".

 

ئەوەشی خستە ڕوو "حکومەتی هەرێم پابەندی سیاسەتی ڕێکخراوی ئۆپێک بووە لە بارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەجۆرێک ڕۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوتی لە کۆی گشتی بەرهەمهێنانەکەی کەمکردووەتەوە، نزیکەی 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێم بەکاردەهێنرێت".

 

بەگوێرەی قسەکانی شوانی، هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمکردنەوەی نەوت تاوتوێی چەند سیناریۆیەکی کردووە لەگەڵ بەغدا.

 

وتیشی "دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی ستراتیژی دوورمەودا بۆ کۆتایهێنان بەکێشەکان لەگەڵ  بەغدا واژووبکەین".