گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كار بۆ ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وەی گرێبە‌ستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی دە‌كرێت

2020.09.09 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
كار بۆ ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وەی گرێبە‌ستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی دە‌كرێت

ناس کورد-

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، بە‌بڕیاری وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و گەشتو گوزار كار بۆ ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وەی گرێبە‌ستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی دە‌كرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە، سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بیرۆکەى ناشتنى مردوو لە رێگەى کۆمپانیاوە بە کارێکى باش دەزانێت و لەو بڕوایەدایە کە ئەرک و قورسایى لەسەر کەسوکارى کۆچکردوو کەمدەکاتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە کە سەرۆکى شارەوانى سلێمانى هەوڵ و کۆششى زۆرى کردووە بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی نرخی ناشتنی مردوو یان ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وەی گرێبە‌ستە‌كە و لەو بارەیەوە‌ چەند جارێك نوسراوی ئاراستە‌ی وە‌زارتی شارە‌وانی و گەشت و گوزار كردووە.

 

جەختیش کراوەتەوە، بە ھۆی ڕێكاری ‌ یاسایی كە‌ گرێبە‌ستەكە‌ی پێ ئە‌نجام دراوە‌ نە‌توانرا دە‌ستكاری بكرێت بە‌ڵام سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی ھە‌ر بە‌ردە‌وام بوو لە ‌ھە‌وڵدان.

 

لە بەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە بەروارى 10ى ئابى 2020دا وەزارەتى شارەوانى ڕەزامە‌ندی دە‌ربڕی بە‌ پێداچوونە‌وە‌ و ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی  گرێبە‌ستەكە‌‌.

 

ئاماژە بەوەش کراوە لە‌كاتی ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی  گرێبە‌ستە‌كە‌ دە‌بێت، دە‌رخستە‌ی تایبە‌ت بە‌ ئیدارە‌دان و چاودێری و چاكسازی ئامادە‌ بكرێت بۆ گۆرستانی  نوێی سلێمانی بە‌ مە‌بە‌ستی دابینكردنی بوودجە‌ بۆی.