گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى کۆمپانیاى سامەڕا لەبارەى بەرهەمهێنانى ڤاکسینە روسیەکەى کۆرۆناوە 

2020.09.09 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى کۆمپانیاى سامەڕا لەبارەى بەرهەمهێنانى ڤاکسینە روسیەکەى کۆرۆناوە 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری کۆمپانای سامەرا بۆ پیشەسازی دەرمان و پێیداویستییە پزیشکییەکان ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان ئامادەیە بۆ دروستکردنی ئەو چارەسەرە ڕوسییەی کە تاییەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،هاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ئامادەیی خۆی نیشاندا لەکڕینی ئەو ڤاکسینەی کە لەئێستادا ڕوسیا سەرقاڵی پەرەپێدانییەتی. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ی ئەیلولی 2020) عەبدولحەمید سالم، بەڕێوەبەری کۆمپانای سامەرا بۆ پیشەسازی دەرمان و پێیداویستییە پزیشکییەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقى ڕاگەیاند "دروستکردنی ڤاکسین کارێکی ئاڵۆزە، عێراق بەردەوام ڤاکسینەکانی لەدەرەوەی وڵات هاوردە کردووە، چونکە ئەو جۆرە پیشەسازییە پسپۆڕی تێدایە وهەندێ کۆمپانیا و وڵات تایبەتن بەدروستکردنی".

 

ئاماژەی بەوەش کرد "کۆمپانیای سامەرا بەردەوام لە دروستکردنی ئەو دەرمانە ڕوسییەی کە  لە پرۆتۆکۆڵى چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت، لەئێستادا دەرمانی ( ئزیسارۆمایسین) ڤیتامین سی، زینک، کهۆل، سبتۆل کە بۆ پاکژکردن بەکاردەهێنرێت دروست دەکەین لەگەڵ دروستکردنی گازی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان".

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ی ئەیلولی 2020) وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "ئەو ڤاکسینەی کە ڕوسیا لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنییەتی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی وهەرکات ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پەسەندی بکات ئەواعێراق یەکەم وڵات دەبێت لە هاوردەکردنی ئەو ڤاکسینەکە و بەخۆڕایش بەسەر هاووڵاتییەکانی دابەشی دەکات".