کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وەلید جنبڵات سەرۆكی پارتی پێشكەوتووخوازی سۆسیالستی لوبنان، رایگەیاند "بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا (هاورێكەی ڕوسیا) گەورەترین درۆزنە لە جیهاندا".
.
جەنبڵات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەند زانیارییەكی لە دبلۆماسێكی ڕوسی وەرگرتووە كە ئەسەد لەساڵی 2012 نامەی بۆ ناتانیاهۆ ناردووە و تیایدا وتوویەتی : ئەگەر سوریا دابەش بێت، ئەوا هەرێمە عەلەوییەكان هیچ مەترسیەكیان لەسەر ئیسرائیل نابێت". بەوتەی جەنبڵات، وەڵامی ئیسرائیلیش بۆ ئەم نامەیەی ئەسەد ئەوەبووە كە ئەوان ڕوفاتی سیخوڕ كویهن-یان دەوێتەوە.
.
ئاماژەشی بەوە كرد، حزبوڵڵا حزبێكی سیاسییە كە نوێنەرایەتی ٪30ی گەلی لوبنان دەكات.
.
وتیشی" وڵاتە گەورەكان ڕێككەوتوون لەسەر ئارامی و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵگەش بۆ ئەمە ڕێككەوتنی رادەستكردنەوەی سەربازە ئیسرائیلیەكەیە كە سوریا رادەستی روسیای كردەوە و ئەویش رادەستی ئیسرائیلی كردەوە. هەمووان لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلدان، چونكە جیهانی عەرەبی بوونی نەماوە".
.
جەنبڵات جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كەس ناتوانێت ئاوارە سورییەكان بەزۆر دەر بكات و روونیشیكردەوە، سوریا ئەو هاووڵاتیانەی بۆ ئەوە ئاوارە نەكردووە تا بیانگێڕێتەوە و دەوترێت لە سوریاش لەسەر حسابی ئاوارەكان گۆڕانكاریی دیموگرافی بەڕێوە دەچێت.
.
پرسیاری ئەوەشی كرد، كە داخۆ بۆچی ئاوارەكانی ناوچەی قلمون ناگێڕنەوە شوێنی خۆیان دوای ئەوەی حزبوڵا و رژێمی سوریا دەستیان بەسەردا گرت؟.
.
جنبڵات دەڵێت"هیچ ئارامیەك لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە، هیچ ئارامییەك بوونی نییە ئەگەر گەلی فەڵەستین مافەكانی خۆی وەرنەگرێت، ئارامی لەگەڵ داگیركردنی زەوییە عەرەبیەكان هەرگیز بوونی نییە".
.