گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێك: هەر لايەنێك  بژاردەى بايۆمەترى ماوە درێژ ڕەتبكاتەوە بەرپرسیارە لە ساختەكارى هەڵبژاردن

2020.09.09 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك: هەر لايەنێك  بژاردەى بايۆمەترى ماوە درێژ ڕەتبكاتەوە بەرپرسیارە لە ساختەكارى هەڵبژاردن

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەو حزب و هێزە سياسيانەى پشتبەستن بە بژاردەى بايۆمەترى ماوە درێژ ڕەتدەكەنەوە، بەرپرسيارێتى ساختەكارى و گەندەڵى هەڵبژاردنەكانى داهاتويان لە ئەستۆ دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولهادى موحان، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەگەر هێزە سياسيەكان دەيانەوێت هەڵبژاردنى داهاتوو شەفاف و بێگەرد و دادپەروەر بێت و دوربێت لە ساختەكارى، پێويستە كارتى ماوە درێژ كە بە "بايۆمەترى زيندوو لە ياساى خۆپيشاندانەكان" ناسراوە ڕەتنەكەنەوە.

 

باسى لەوەشكردوە: پشتنەبەستن بەو بايۆمەترييە واتاى ئەوەيە ساختەكارى و دزينى كارتى دەنگدان دوبارە دەبێتەوە، هەروەها هەندێك لايەن كورسى لەوە زياتر دەهێنن كە شايستەن.

 

ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوە، ئەوانەى داواى فرەبازنەيى دەكەن بايۆمەترى مەودا درێژ ڕەتدەكەنەوە، ئەوەى باس لە متمانە دەكات پێويستە پشتگيرى بژاردەى ئەو بايۆمەترييە بكات، كۆمسيۆن لەگەڵ چەند كۆمپانيايەكدا گرێبەستى كردوە بۆ دروستكردنى كارتى زيندوو بۆيە هيچ ڕێگرييەك نييە بۆ پشتبەستن بەو بژاردەيە.

 

عەبدولهادى موحان سەعداوى جەختیشى كردوەتەوە، هەر ساختەكارى و پێشێلكارى و دزينى دەنگێك لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوو ڕودەدەن لەبەر ئەوەى پشت بە بايۆمەترى ماوە دڕێژ نەبەستراوە، حكومەت و ئەنجومەنى نوێنەران و ئەو هێزە سياسيانەى ئەو بژاردە ڕەتدەكەنەوە بەرپرسيارێتيەكەى ئەكەوێتە ئەستۆيان، چونكە رەتيانكردوەتەوە پشت بە بژاردەيەك ببەستن كە گرەنتى پاراستنى هەڵبژاردنە لەم وڵاتەدا.