کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق لەراگەیەندراوێكدا قەبارەی سامانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاشكرا كرد.
.
لەراگەیەندراوێكی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق كە لە لاپەڕەی فەرمی باڵیۆزخانەكە لە فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دەكرێت لەنێو كایە جیاوازەكانی وڵاتی ئێران و رەخنە لە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگرێت كە لەگەڵ ئەوەی گەلەكەی برسییە، ئەو خاوەنی ملیارەها دۆلارە.
.
لەراگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، روونكراوەتەوە، موڵك و سامانی رابەر باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە 200 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
.
پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندبوو بەهۆی سزاكانی وڵاتەكەیانەوە بۆ سەر ئێران توانیوویانە لە 10 ملیار دۆلاری داهاتی نەوت بێبەش بكەن و جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە گوشارەكانیان زیاتر چڕدەكەنەوە بۆ لاوازكردنی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ناوچەكەدا.
.