گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی دوو خوشکەکەى چەمچەماڵ دۆزرانەوە

2020.09.09 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی دوو خوشکەکەى چەمچەماڵ دۆزرانەوە

ناس کورد-

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ دۆزینەوەى دوو تەرمی لە ناوچەى ئیبراهیم ئاغا لە ناوچەى شوان ڕاگەیاند و بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ئەو دوو کچەن کە هەفتەیەک پێش دیار نەماون و کەسوکارەکەى دەڵێن لە لایەن باوکیانەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف ڕەحیم بە ناس کوردی وت، "دوو تەرم لە چەمی ئیبراهیم ئاغا دۆزراونەتەوە، ئێمەش ئۆتۆمبێل و تیمی تایبەتمەندمان ناردووە بۆ هەڵدانەوەیان، چونکە شاردرابوونەوە."

 

هاوکات محەمەد عەبدى، بەڕێوەبەرى پۆلیسى چەمچەماڵ زانیارییەکەى بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و وتی وردەکاری تاوانەکە لەلایەن وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە دەخرێتەڕوو.

 

وتیشى، "تەنیا لەرێگەى کەسێکەوە زانیارییەکەمان پێگەیشتووە کە چووەتە بنکەى پۆلیسى چەرمۆ و پۆلیسى ئاگادارکردووەتەوە".

 

ماوەی یەک هەفتەیە دوو خوشکی خەڵکی ناحیەی شۆرش لە چەمچەماڵ دیار نەماون و کەسوکارە نزیکەکانیشیان "بەڵگەی پێویستیان بە پۆلیس داوە" کە لەلایەن باوکیانەوە کوژراون و تەرمەکانیان شاردراونەتەوە.

me_ga.php?id=904

پێشتر محەمەد عەبدیبە ناس کوردی وت، ماوەی هەفتەیەکە زانیارییان پێگەیشتووەتە باوکێک لە ناحیەی شۆڕش دوو کچی کوشتووە و تەرمەکانی لە تەنگی ئیبراهیم ئاغا لە ناوچەى شوان شاردووەتەوە، "ئێمە دوو ڕۆژ لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کەوتینە کێوماڵکردنی ناوچەکە."

 

جەختیکردەوە کە "کەوتینە سۆراخی باوکیان، چونکە باوکەکە هەڵهاتووە و تەلەفۆنیشی داخستووە، ماڵەکەشی چۆڵ کردووە، بۆیە لەئێستادا کەوتووینەتە سۆراخی باوکیان."

 

وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد کە "کەسوکاری نزیکی کچەکان دڵنیاییان داوەتە ئێمە کە باوکەکە دوو کچەکەی کوشتووە و ونی کردوون."

 

وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد کە "باوکەکە خێزانی نییە، پیشتر دوو کچ و باوکەکە کەیسی توندتیژییان هەبووە لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی چەمچەماڵ."

 

ناس کورد پەیوەندی بە هێمن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی توندوتیژی چەمچەماڵەوە کرد، ناوبراو بوونی کەیسەکەى پشتڕاست کردەوە بەڵام ڕەتیکردەوە زانیاری زیاتر بدات لەسەر جۆری کێشەکە.