گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەتوانێت پێشی عەلی دائیی ئێرانی بکەوێت؟

ڤیدیۆ؛ ڕۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 100ی بە موشەکێکی ڕاستەوخۆ لە سوید تۆمار کرد

2020.09.09 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ڕۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 100ی بە موشەکێکی ڕاستەوخۆ لە سوید تۆمار کرد

ناس كورد-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەى پرتوگال و یانەى یوڤانتۆسی ئیتاڵی بوو بە یەکەم یاریزانی ئەوروپی و دووەم یاریزانی جیهانی کە 100 گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمار کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو لە خولی وڵاتانی ئەوروپا، ڕۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 100 و 101ی لە هەڵبژاردەى سوید کرد و لە ئەنجامدا یارییەکەیان 2-0 بردەوە.

 

بەهۆی ئەو دوو گۆڵەوە ڕۆناڵدۆ بووە دووەم یاریزان لە مێژوودا کە بەربەستی 100 گۆڵی نێودەوڵەتی ببڕێت، ئەوەش دوای یاریزانی بەناوبانگی ئێرانی عەلی دائی.

 

عەلی دائی گۆڵگاری مێژووە بە تۆمارکردنی 109 گۆڵ، واتە ڕۆناڵدۆ هەشت گۆڵی لەو کەمترە و هەوڵی زۆر دەدات ئەو نازناوەش بەدەستبهێنێت، بۆیە ئەمساڵ هەلێکی زێڕینە بۆ ڕۆناڵدۆ چونکە چوار یاری نێودەوڵەتی ماوە لەمساڵدا، هەمووشیان لە خولی ئینگلیزی.

 

مانگی داهاتوو پرتوگال لەگەڵ فەڕەنسا و سوید یاری دەکات، دواتر و لە تشرینی دووەم لەگەڵ کرواتیا یاری دەکات.