گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەپڵ وادەى ئایفۆنە نوێیەکانی ئاشکرا کرد

2020.09.08 - 23:19
ئەپڵ وادەى ئایفۆنە نوێیەکانی ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

كۆمپانياى ئەپڵى ئەمريكى بڵاويكردەوە، ڕۆژى 15ى ئەم مانگە لە كۆنگرەيەكدا لە ڕێگەى تۆڕى ئينتەرنێتەوە مۆبايل و ئامێرە نوێیەكانى ئاشكرا دەكات.

 

پێگەى CNBC بڵاويكردوەتەوە، كۆمپانياى ئەپڵ هەميشە لە بارەگاكەيەوە لە كاليفۆرنيا ئامێرە نوێیوكانى ئاشكرادەكات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لەڕێگەى ئۆنلاينەوە دەبێت.

 

ئەوەش هاتووە، پێشبينى دەكرێت كە كاتژمێرە نوێیەكەى نمايش بكات كە ڤێرژنى شەشيەتى و چەند ئامێرێكى ترى وەك "ئايپاد"يش نمايش بكات.

 

بەپێى زانياريەكانى پێگەكە، لەوانەيە Apple چوار ئايفۆنى نوێ ئاشكرابكات، كە ديارترينيان ئايفۆنى 12 دەبێت، هەروەها سێ جۆرەكەى تر نرخيان هەرزانتر دەبێت، ئايفۆنە نوێیەكە سێ كامێراى دەبێت و هەستەوەرى سێ دووريشى 3D دەبێت.

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى پێشووى پێگەى "زە فێرج" لە هەريەكێك لە ساڵەكانى 2017 و 2018 و 2019 ئەپڵ سێ ئامێرى نوێى ئايفۆنى ڕاگەياندووە.

 

هەر بەپێى زانياريەكان، يەكێك لە ئايفۆنە نوێیەكان قەبارەى 5.4 ئينج دەبێت و لە "ئايفۆن 11 پرۆ" بچوكتر دەبێت كە قەبارەكەى 5.8 ئينج بوو، يەكێكى تر لە ئايفۆنەكان 6.1 ئينج دەبێت و هەمان تايبەتمەندى قەبارە 5.4 ئينجيەكەى دەبێت، ئەو جۆرەشى كە تايبەتمەندى بەرزى هەيە 6.1 ئينج دەبێت.

 

هەروەها ئايفۆنەكەى تر قەبارەكەى 6.7 ئينج دەبێت، بەوەش لە  "ئايفۆن 11 پرۆ"  گەورەتر دەبێت، كە قەبارەكەى 6.5 ئينج بوو.

 

ئەمساڵ كۆمپانياكانى مۆبايل 285 مليۆن ئامێريان فرۆشتووە، ئەوەش بەهۆى پاشەكشەى بازاڕ بەڕێژەى 14% بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە.

 

لەسەرەتاى ئەمساڵيشەوە ئەپڵ توانيويەتى 45 مليۆن و 100 هەزار ئايفۆن بفرۆشێت، بەوەش بەراوردب بەساڵى ڕابردوو 25% زيادى كردووە و بووە سێيەم گەورەترين كۆمپانياى جيهان لە فرۆشتنى ئامێرەكانيدا.