گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی حەمەساڵح بەژمارە زانیاری نوێ و ورد لەسەر قاچاخی جگەرە ئاشکرادەکات

2020.09.08 - 22:46
عەلی حەمەساڵح بەژمارە زانیاری نوێ و ورد لەسەر قاچاخی جگەرە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوونێکدا بۆی دەرکەوتووە، تەنها بەهۆی قاچاخی جگەرە لەماوەی شەش مانگدا لەیەک دەروازەوە زیاتر لە 54 ملیۆن دۆلار دۆلار داهاتی گومرگ کەمیکردووە.

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " ئەنجامی بەدواداچونێک بۆ جگەرەی قاچاخ لەشەش مانگی کۆتایی ساڵی 2918ەدا، قاچاخ نەبووە یان زۆر کەم بووە، جگەرەی هاتوو یەک ملیۆن و 692 هەزار و کارتۆن بە فەرمی لە باشماخەوە بەفەرمی داخڵبووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " لە شەش مانگی کۆتایی 2019ەدا قاچاخی دەستپێدەکات، ھاتنی جگەرە زۆر کەمدەبێت، 322 هەزار و 574 کارتۆن داخڵ بووە."

 

ڕونیشیکردووەتەوە: "واتە بەبەراوردی ئەم دوو ژمارە %81 جگەرە بە قاچاخ داخڵبوە، داھاتی گومرگی جگەرەش بەھۆی قاچاخی تەنیا لە باشماخ 54 ملیۆن و 787 هەزار و 80 دۆلار کەمیکردووە."

 

عەلەی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشكردووە: "قاچاخی و فێڵ و کۆمپانیاکاری لەسەرجەم خاڵە سنوریەکان ھۆکارێکی گەورەن بۆ گرفتی موچەو قەیرانی دارایی."