ناس کورد-
دەستەى گشتیی كەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق پێشبينى دەكات لە هەفتەى داهاتووەوە پلەكانى گەرما دابەزن بۆ ئاستى سروشتى و نزمە پاڵەپەستۆى گەرمى وەرزيى هیندى كە لە مانگى ئايارى پێشووەوە دەستى پێكردووە كۆتايى بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەو بارەيەوە عامر جابرى، بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى دەستەكە لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، پلەكانى گەرما كە لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە بەرزبووتەوە دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە پلەى سروشتى لەم هەفتەيەدا.
ڕونيشيكردوەتەوە، هۆكارى بەرزبونەوەى پلەكانى گەرما بەهۆى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزيى گەرميى هیندييەوە بوو كە مانگى پێشوو دەستيپێكرد، لە كۆتايى ئەم مانگەدا ياخود سەرەتاى مانگى داهاتوو ئەو نزمە پاڵەپەستۆيە كۆتايى دێت.
باسى لەوەشكردوە، پێشبينى دەكرێت پلەكانى گەرمان لە عێراق لەم هەفتەيەوە سەقامگير ببێت لەگەڵ بەرزبوونەوەيەكى زۆر كەم لە ڕۆژى هەينى داهاتوودا.
بەڕێەبەرى دەستەى گشتى كەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق دەشڵێت، دەستەكە ئاماژەى بە شەپۆلێكى ترى گەرما نەكردووە كە بەرەو عێڕاق بێت وەك ئەوەى مانگى پێشوو، پلەكانى گەرما ئاسايى دەبنەوە و تەنها ڕۆژى هەينى لە ناوچەكانى باشور و ناوەڕاست پلەيەك ياخود دوو پلە بەرزدەبنەوە و تا ڕۆژى دوو شەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت و دواتر ئاسايى دەبێتەوە.