ناس کورد-
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڤیدیۆی ساتی هێرشێکی سەربازیی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقی بۆسەر مۆڵگەیەکی داعش لە مەخمور بڵاوکردەوە و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکیش دەڵێت، هێرشەکە سەرکەوتوو بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتەری خۆی ڤیدیۆیەکی ساتی هێرشێکی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکەی ئێف شانزەى عێراقی بۆسەر مۆڵگەیەکی داعش لە سنوری مەخمور بڵاوکردووەتەوە.
هاوکات، پەڕەی تایبەت فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە تویتەر ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: "هێرشەکان سەرکەوتوو بوون."، بەڵام ئاماژە بەهیچ کوژراو یاخود دەستگیرکراوێکی داعش نەکراوە.
تميزت ضربات طائرات أف-16 العراقية بدقة ونجاح ضد داعش .
— U.S. Central Command (@CENTCOMArabic) September 8, 2020
#هزيمة_داعش #العراق @OIRSPox @CJTFOIR @SJTFOIR https://t.co/air1bcb7BE