ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەدات لە زیابوونی ژمارەی توک توک لە شاری هەولێر و داوادەکات هاوڵاتیان دووربکەونەوە لێی، دەشڵێت، هەرکەس پێی بێت دەستیبەسەردا دەگیرێت و پێشی نادرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: " توک توک، ئەو گرێیەیە کە خەریکە وەکو شێرپەنجە شەقامەکانمان داگیر بکات، تکایە خۆتانی لێ بەدووربگرن، مەیکرن و بەکاریشی مەهێنن."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەر کاتێک بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و پێتان نادرێتەوە."
وتەبیژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئێمە نامانەوێت ئەو کارە بکەین، بەلام بوونی نایاسایی ئەم جۆرە هۆیەی گواستنەوە هانمان دەدات کە ئەو کارە بکەین."
لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی باشور لەدژی حکومەت تا ڕووخاندنی حکومەتەکەى عەبدولمەهدی، خۆپیشاندەران توک توکیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنا بە تایبەت بۆ گواستنەوەى بریندارەکان، چونکە قەبارەى بچوک بوو.
دواتر توک توک بووە دروشم و سنبولێکی خۆپیشاندانەکان و چەندین هونەرمەندی عێراقی گۆرانیان بۆ وت.