گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى کازمی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەى لەگەڵ شاندی هەرێم ئاشکرا کرد

2020.09.08 - 20:18
نوسینگەى کازمی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەى لەگەڵ شاندی هەرێم ئاشکرا کرد

ناس کورد-

لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی دەوڵەت و کاری پێکەوەیی هەردوولا کرا بۆ بەدەستهێنانی داواکاری و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بە گشتی."

 

دەشڵێت، کازمی جەختیکردووەتەوە لەسەر "هەماهەنگی تەواو لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەى کە توشی وڵات بوون بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییە خراپەکانی پەتای کۆرۆنا."

me_ga.php?id=899

ئەمڕۆ هەردوو شاندى حکومەتى هەرێم و بەغدا لەیەکەم کۆبوونەوەى نێوانیاندا رێککەوتن لەسەر ئەوەى لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و گەیشتن بە رێککەوتن.

 

شاندى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بەمەبەستى ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە لەبارەى گەیشتن بە رێککەوتنى درێژخایەن، یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ وەفدی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیران ئەنجامدا.

 

سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم و چۆنییە‌تی جێگیركردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆى لەسەر کراوە".

 

وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان".

 

بەوتەى سەمیر هەورامى، چاوەڕوان دەكرێت ئەو لیژنانە سەرەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌‌كانی دەستوری عێراق بخەنە بەردەستی وەفدی باڵای هەردوولا بۆ ئە‌وە‌ی رێككە‌وتنیان لە‌بارە‌وە‌ بكرێت.

 

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا حكومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنورییە‌كان.

 

هەرێم و بەغدا دەیانەوێت لەم خولەى دانوستانەکانیاندا بگەن رێککەوتنێکى درێژخایەن بەشێوەیەک لە بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق جێگیر بکرێت، دواى ئەوەى ناوەڕاستى مانگى ڕابردوو رێککەوتنێکى کاتیان تا کۆتایی ئەمساڵ ڕاگەیاند.

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشتر ڕایگەیاندبوو، حکومەتى عێراق یەکدەنگ نییە لەبارەى رێککەوتنەکەوە و مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران لەسەر لێپرسراوێتى خۆى بڕیاریداوە تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، بۆیە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ رەوانەکردنى شاندێک بۆ بەغدا، بەمەبەستى تەواوکردنى دانوستانەکان و گەیشتن بە رێککەوتنى درێژخایەن.