گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کروس باسی چوونی مێسی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات

2020.09.08 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
کروس باسی چوونی مێسی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات

ناس کورد-

تۆنی کروسی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی باسی چوونی مێسی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات و دەڵێت، ئەوە هەرگیز ڕوونادات و مێسی هیچکات درێسی یانەی مەلەکی ناپۆشێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "بلیک"ی سویسری لە وەڵامی ئەوەی لە ئەگەری جێهێشتنی بەرشەلۆنە دەکرێت مێسی یاری بۆ یاری ڕیاڵ مەدرید بکات، کروس ڕایگەیاند: "پێموا نییە مێسی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات."

 

جەختیشیکردەوە: "پێموانییە ئەو بیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات و ڕیاڵ مەدریدیش بەهەمانشێوە، بۆیە بەدوری دەزانم ئەو هەرگیز درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت."

 

هاوکات دەربارەی زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کروس باسی لەوەکرد: "ئەو یاریزانێکی بەناوبانگ و بەتوانابوو، ئەوە هاوکارێکی باشە بۆی، ئەو بۆمان ڕووندەکاتەوە کە پێویستە چیبکەین و یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید چییە و هەموو یاریزانەکان بەباشی دەناسێت."