گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەیەکی زیرەکانەى بەکارهێناوە بۆ خۆدزینەوە

لە گەرماوی ماڵەکەدا مامی و هاوسەر و سێ منداڵی بە دەمانچە کوشت

2020.09.08 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
لە گەرماوی ماڵەکەدا مامی و هاوسەر و سێ منداڵی بە دەمانچە کوشت

ناس کورد-

فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، کەسێکيان دەستگیرکردوە کە بە گوللـە پێنج ئەندامی خێزانێکی لە گەڕەکی مەشتەلی شاری بەغدا کوشتووەو دەڵێت، تاونبار برازای پیاوی ماڵەکە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی ئەیلولی 2020، فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەغدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، "گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە و بە چەکی دەمانچە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە کە لە دایک، باوک و سێ منداڵ پێکهاتبوون لە ناو گەرماوی ماڵەکەدا کوشتووە".

 

ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕوونیکردووەتەوە، "ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2020، ڕوویداوە و پاش ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان بە چەند کاتژمێرێک ئەنجامدەری تاوانەکەیان دەستگیرکردوە کە لەدایکبووی ساڵی 2000 و ناوی (محەممەد حەسەن جەعفەر)ـه و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "تاوانبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی هەوڵیداوە ڕووداوەکە بەلارێدا ببات و هۆکارەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ بەرگریکردن لە گروپی (سەریا سەلام)ی سەر بە موقتەدا سەدر کە گوایە کوژراوەکە کە دەکاتە مامی تاوانبارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوکایەتی بە گروپە چەکدارییەکە کردووە، ئەویش تۆڵەی ئەوەی لێکردووەتەوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنەکانی بەغدا، " لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی دەوری ناوچەکەیان داوە، تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادی و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە".