گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتی قەزای دوكان هۆشداری دەداتە گەشتیاران

2019.04.25 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیەتی قەزای دوكان هۆشداری دەداتە گەشتیاران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
قایمقامیەتی قەزای دوكان بۆ ئەم هەفتەیەش داخستنی شەقامی گشتی گەشتیاری (سارتكە)ی بەڕووی گەشتیاران درێژكردەوە و جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە هیچ بڕیارێك نییە بۆ كەمركدنەوەی بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكە.

.

لە راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی قەزای دوكان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان پێی ڕاگەیاندووین، پێچەوانەی هەفتەی پێشوو ئەم هەفتەیە هیچ بڕیارێك نییە بۆ كەمكردنەوەی بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكە.

.

جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە، ئاستی ئاوی زێی بچووك هیچ دابەزینێك بەخۆیەوە نابینێت و شەقامی گشتیی گەشتیاری (سارتكە) بە داخراوی دەمێنێتەوە.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كەمكردنەوەی بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دوكان بە شێوەیەكی كاتییە و تەنیا بۆ نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ و نەخنكانی شەقامەكانە، بەتایبەت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا، كە پشوون و گەشتیارێكی زۆر ڕوودەكەنە سنورەكە.

.