گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە: سوتانى ژنێک بەهۆى بەکارهێنانى ماددەی پاکژکردنى دەستەوە 

2020.09.08 - 15:27
بەوێنە: سوتانى ژنێک بەهۆى بەکارهێنانى ماددەی پاکژکردنى دەستەوە 

ناس کورد-  

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی پاکژکردنى دەست  جەستەی ژنێک لە ولایەتی تەکساس گڕی گرتووە و سوتاوە، ئاماژە بەوەش کراوە، ژنەکە دەستەکانی بەو ماددەیە پاکژکردووە کە هاووڵاتیان ڕۆژانە بۆبەرگرتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاری دەهێنن.   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی" KHOU-TV"ى ئەمریکی، ژنێکی ئەمریکی بە ناوی (کیت وایز) لە ولایەتی تەکساس بەهۆی ماددەی پاکژکردنى دەست کە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت سوتاوە".

 

کەناڵە ئەمریکییەکە ڕوونیکردەوەتەوە "ژنە ئەمریکییەکە پێش ئەوەی بخەوێت ماددەی پاکژکردنى بەکارهێناوە وداویەتی لەدەستی و دواتریش مۆمێکی داگیرساندووە لەژورەکەیدا ئەوەش وایکردووە ماددە پاکژەکەى سەردەستی لەگەڵ ئاگری مۆمەکە کارلێک بکات ودەستی بسوتێنێت و گڕ بگرێت".

 

بەگوێرەی کەناڵەکە "ژنەکە هەوڵیداوە ئاگری سەردەستی بەهەر شێوەیەک بێت بکوژێنێتەوە، بۆیە توشی شۆک و شڵەژان بووەتەوە و دەستی بەرچەند شوشەیەکی ماددە کهولییەکان کەوتووە کە لە ژورەکەدا بووە و لە ئاکامدا یەکێک لەشوشەکان شکاوە و ماددە کهولییەکانی ناوی ڕژاوەتە ناو ژورەکە ئەوەش وایکردووە ئاگرێکی گەورە لە ناو ژورەکەدا هاوشێوەی تەقینەوەیەکی گەورە ڕووبدات".

 

 ئەوەشخراوەتەڕوو،" ژنەکە لە ئێستادا بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوی جەستەیەوە لەژێر چاودێری پزیشکی چڕدایە لە نەخۆشخانە، سوتاویەکەشی لە جۆری دووەم و سێیەمدایە". 

 

 کیت، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵە ئەمریکییە وتوویەتی "هۆکاری سوتانەکەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی پاکژکردنى دەست بووە کە بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا  بەکاردێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "کاتێک ئەو ماددەیەی بەکارهێناوە مۆمێکی لە ژورەکەیدا داگیرساندووە و لەپڕدا ئاگر لە دەستی بەربووە ودواتریش بە خێرایی هەوڵی داوە خۆی لەئاگرەکە ڕزگاربکات، بۆیە بەهۆیە شڵەژاوە ودەستی بەر چەند بوتلێکی خواردنەوە کهولییەکان کەوتووە کە لە ژورەکەدا بووە ئەوەش وایکردووە زیاتر ئاگرەکە گەشە بکات و بەخێرایی هەموو جەستەی بگرێتەوە".

 

 لای خۆشییەوە جێنیڤەر ڕۆز، ڕاوێژکاری پڕۆگرامی ڤیرجینیا بۆ سەلامەتی تەندروستی و پیشەیی ئەمریکا لە و باریەوە بە گۆڤاری Safety and Health وتووە :"دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی ماددە پاکژەکانى دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر دەستەکان دەرفەتی بدەین جوان وشک بێتەوە دواترمرۆڤ لە ئاگر نزیکبێتەوە، چونکە ئەو جۆرە شلانە  ماددەی کهولی جۆری ( ئیزۆپرۆپیل)ی تێدایە کە زۆر بەخێرایی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و نزیکبوونەوە لە ئاگر گڕدەگرێت و دەسوتێت".