گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ پارەکە لە بەغداوە ڕەوانەى هەرێم دەکرێت

مووچەى پێنج مانگى فەرمانگە فیدراڵییەکانى هەرێم خەرج دەکرێت

2020.09.08 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
مووچەى پێنج مانگى فەرمانگە فیدراڵییەکانى هەرێم خەرج دەکرێت

ناس کورد-

هەریەک لە پەرلەمانتارانى عێراق (ئەحمەد حاجى ڕەشید، غالب محەمەد، سەرکەوت شەمسەدین) راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد کە وەزارەتى ناوخۆى عێراق رەزامەندى لەسەر خەرجکردنى مووچەى پێنج مانگى فەرمانگە فیدراڵییەکانى هەرێم دەربڕیوە و ئەمڕۆ پارەکە لە بەغداوە ڕەوانەى هەرێم دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو پەرلەمانتارانە سەردانى وەزارەتى ناوخۆى عێراقیان کردووە و پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی (رەگەزنامە و نفوس، پاسپۆرت، نشینگە) تاوتوێ کراوە و توانراوە پرسی موچەی ئەو پێنج مانگەى ئەو فەرمانگەیانە یەکلایی بکەنەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ناوخۆی فیدڕاڵی.

 

راگەیەندراوەکەى ئەو سێ پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکەن، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ (لیوا عسام) بەرێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی ناوخۆ پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵیان تاوتوێکرد کە پێنج مانگە دواکەوتووە، لیوا عسام واژوی لەسەر تەمویلی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانە کرد و هەر ئەمرۆ سەرۆکوەزیران واژوی لەسەر ئەکات و پارەکە رەوانەی هەرێم ئەکرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی بریارەکە بۆهەر مانگێک یەک ملیار و ۸٠٠ ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت کە دەبێت بێ لێبرین موچە ئەو پێنج مانگە دابەشبکرێت و هیچ بیانوییەک نیە بۆ لێبرین یان دواخستنی موچەی ئەو فەرمانگانە چونکە سەرەڕای ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغداد ناگەرێتەوە. بۆیە هەر بریارێک بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە.