گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق کار بۆ گەڕانەوەى 50 ملیار دۆلارى بەقاچاخبراو دەکات

2020.09.08 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق کار بۆ گەڕانەوەى 50 ملیار دۆلارى بەقاچاخبراو دەکات

ناس کورد-

دەستەى نەزاهەى عێراق هەوڵەکانى دەستپێکرد بۆ گەڕاندنەوەى 50 ملیار دۆلار لەدەرەوەى وڵات کە بەر لە ساڵى 2003 بەقاچاخ براوەتە دەرەوەى عێراق. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد عەلى مفتن، بەرێوەبەرى فەرمانگەى گەڕانەوە لە دەستەى نەزاهە بە رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لەناو چەندین دۆسیەى گرنگ و ئاڵۆز کە کارى لەسەر دەکەن، گەڕانەوەى قەرز و پارەى بە قاچاخبراوى عێراقە بۆ دەرەوە لەسەردەمى رژێمى پێشوودا.

 

وتیشى "ئەو بڕە پارەیەى لەدەرەوەى عێراق کە پێش ساڵى 2003 براوەتە دەرەوە بە (40 - 50) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و هەوڵ هەیە بۆ گەڕانەوەى".

 

لەبارەى رێوشوێنەکانى فەرمانگەکەوە بۆ گەڕانەوەى قەرزەکان و پارەى بە قاچاخبراو، محەمەد عەلى باسى لەوەکردووە، فەرمانگەکەیان کاریکردووە بۆ بنیاتنانى پەیوەندى نێودەوڵەتى و ئامادەکردنى زانیارى پێویست لەبارەى پارەى بەقاچاخبراو و ئەو وڵاتانەى کە پارەکانى لێیە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، پڕۆسەى گەڕانەوەى پارەى بەقاچاخبراو دەستیپێکردووە لەناوخۆى عێراق و وڵاتانى دەرەوە و چۆنیەتى بەقاچاخبردنى.