گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى بازرگانى رونکردنەوە لەسەر پێدانى پارە دەدات بەرانبەر بەشەخۆراک

2020.09.08 - 10:13
وەزارەتى بازرگانى رونکردنەوە لەسەر پێدانى پارە دەدات بەرانبەر بەشەخۆراک

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى عێراق ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە پێدانى بڕە پارەیەک دەکەن بەهەر کەسێک لەبەرانبەر بەشە خۆراکى مانگانەدا.

 

محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو هەواڵانەى بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن کە باس لە رەزامەندیدان دەکەن لەسەر جێگیرکردنى پێدانى بڕى 30 هەزار دینار بۆ هەر کەسێک لەگەڵ پێدانى نۆ ماددەى خۆراکى لە چوارچێوەى سیستەمى بەشە خۆراکدا.

 

وتیشى "هیچ کۆبۆنێکى نوێ و رێنماییەک دەرنەچووە لەبارەى میکانیزمى دابەشکردنى ماددەکانى بەشە خۆراکەوە".

 

محەمەد حەنون جەختیکردووەتەوە، ستراتیژیى نوێى وەزارەتەکەیان ئەوەیە بەشە خۆراک بگەیەننە ئەو خێزانانەى لەژێر هێڵى هەژاریدان و تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە.